گەلەریهەواڵ

جیلی، ئامادەکاری بۆ ڕکابەری (کیا تیلۆراید) دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

جیلی لەبارەی بەرهەمە نوێکەی زانیاری دەخاتە ڕوو، کە ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ ئەکسلی بەهێزە بە ناوی جیلی (KX11)،کە وابڕیارە لەپێشەنگای نێودەوڵەتی شەنگهای بەفەرمی ئاشکرا بکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان، ئەم ئۆتۆمبێلە چاوەڕوانکراوەی جیلی لەسەر ڕاگری CMA بنیاتدەنرێت کە لەچەندین نەوە لە ئۆتۆمبێلەکانی جیلی و ڤۆلڤۆ  تاقیکراونەتەوە.

درێژی ئەم بەرهەمە نوێیەی جیلی  4 مەتر و 73 سانتیمەترە، کە مەودای نێوان هەردوو تەگەرەکەی 280 سانتیمەترە .

کابینەی ئۆتۆمبێلەکە 3 ڕیز کورسی بۆ 7 سەرنشین لەخۆدەگرێت، رووکاری بەردەم شۆفێر، سیستمێکی فرەمیدیای پێشکەوتووی تێدایە کە دەتوانرێت بە شاشەی 12 ئینجی لەمس کۆنترۆڵ بکرێت.

جیلی (KX11) سیستمی کارەبایی بۆ گەرمکردن و فێنککردنەوەی کورسیەکانی تێدایە و جوڵەی کارەبایشی بۆ دانراوە، هاوکات سیستمی بارگاویکردنەوەی مۆبایل، هەستەوەری ڕووناکی و باران، کامێرا و هەستەوەری دووریی پێشەوە و دواوە، سیستمی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی بۆ یارمەتیدانی شۆفێر بۆ پارککردنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ چەندین سیستمی لێخوڕینی گونجاو بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان، لە خۆ دەگرێت.

جیلی (KX11) بە بزوێنەری تۆربۆ 4 پستۆن و بە توانای 190 ئەسپ و گێڕ بۆکسی ئۆتۆماتیکی 7 نمرەیی دروست دەکرێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن