پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

مازدا، ٢٠٢٠ی بەفرۆشێکی زۆرەوە جێهێشت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکی پر لەقەیران و بەرەنگاری بوو بۆ مانەوە بۆ زۆربەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل، بەڵام ئاستی فرۆشتی بەرهەمەکانی مازدا بەتایبەت مازدای (CX-30) هۆکار بووە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە ساڵی ٢٠٢٠ی بۆ ببێتەو ساڵێکی پڕ دەسکەوت .

کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە ژاپۆنییەکە، وێڕای بوونی قەیرانی کژۆرۆنا بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی زیادیکردووە و فرۆشێکی باشی هەبووە لە سەروەختی قەیرانەکانی ئەو ساڵەدا، بەپێی ڕاگەیەنراوێکی کۆمپانیاکەش، بە تایبەت لە ئەمریکا، (٣١٣٠٨) ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

نەک هەر ئەوە بەڵکو لەمانگی ڕابردوودا بەراورد بە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ ئاستی فرۆشی بە ڕێژەی ٪١٨ زیادیکردووە.

مازدا، لە تەواوی ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٧٩ هەزار و ٧٦ ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ٪٢.٠ زیادیکردووە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن