پرۆفایلهەواڵ

نرخە جیهانییەکەی میتسوبیشی میراج 2021 بزانە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای میسیوبیشی ژاپۆنی، بەردەوام لە کیبڕکێدایە تا بەرهەمەکانی بە جوانترین دیزاین و هەرزانترین نرخ بگەیەنێتە دەست کڕیارانی، پلانی نوێشی ئەوە کە هەرزانترین ئۆتۆمبێل بخاتە بازاڕەکانی ئەمریکا و ڕکابەری شێڤرۆلێت سپارکی پێ دەکات.

میتسیوبیشی میراج مۆدێل 2021 نرخە جیهانییەکەی لە 14295 دۆلارەوە دەست پێدەکات ..

میراجی نوێ بە بزوێنەری سی پستۆن قەبارە 1.2 لیتری ، توانای 78 ئەسپ بەرهەم دەهێنێت.

هاوکات هەرزانترین ئۆتۆمبێلی هاشباک جۆری(ES) ، بەرهەمهێناوە کە گێری دەستی 5 نمرەیی بۆ داناوە.

جۆرەکانی میتسوبیشی میراج 2021 نوێکردنەوەیەکی دیاری بە خۆوە بینیوە لە ناوەوەو دەرەوەیدا، سیستمی گرتنەوەی ئۆتۆماتیکی، ئاگادارکردنەوەی بوونی پیادە لەسەر هەموو مۆدێلەکانی بوونی هەیە.

لەناو کابینەکەیدا شاشەی زانیاریدەری 7 ئینج بەردەستە، کە هاوتای کارکردن لەگەڵ بەرنامەکانی (Apple CarPlay  – Android Auto) کراوە.

ئەمانەی خوارەوە نرخی بنەڕەتی جیهانین بۆ هەموو مۆدێلەکانی 2021 ی میراجی نوێ؛

میراج  ES 5-Spd Manual – 14295 دۆلار

ميراج  ES CVT 15.595  -15.595 دۆلار

ميراج LE CVT – 16.220 دۆلار

ميراج  Carbonite Edition CVT- 16995 دۆلار

ميراج SE CVT  – 17445 دۆلار

ميراج  G4 ES 5-Spd Manual – 15295 دۆلار

ميراج  G4 ES CVT – 16.595 دۆلار

ميراج G4 LE CVT – 17.220 دۆلار

ميراج  G4 Carbonite Edition CVT  – 17995 دۆلار

ميراج G4 SE CVT – 18195 دۆلار


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن