پرۆفایلگەلەریهەواڵ

MG ئۆتۆمبێلی وەرزشی کارەبایی بەرهەمدەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

دوای وەستانێکی زۆر لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی وەرزشی، ( MG ) دەستبە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی وەرزشی دەکاتەوە و نەوەیەکی کارەبایی دەخاتەڕوو.

ئۆتۆمبێلەکە نمونەی تاقیکاری لێ دروست کراوە بەناوی MG E-Motion کە لە ساڵی 2017 دا لە پێشانگەی بەرهەمە ناوازەکانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لە شەنگەهای دەرکەوت.

MG لە ئێستادا لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازی شەنگەهای چین ەوە خاوەندارێتی دەکرێت، کە پیشتر براندێکی بەریتانی بوو .

یانگ شیادۆنگ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای پیشەسازی شەنگەهای چین ڕایگەیاندووە؛ دوای نزیکەی چوار ساڵ لە قسەکردن لەسەری (MG E-Motion) دەتوانێت بێتە بەرهەمێکی ناوازە، کە هێزی خۆی لە دوو بزوێنەری کارەباییەوە بۆ هەر چوار تەگەرەکەی دەنێرێت.

سەبارەت بەنرخی ئێم جی سپۆرت باس لەوە دەکرێت کە بە 30,000 پاوەند (40,770$ ) نرخەکەی دەست پێدەکات و بەپێی تایبەتمەندی زیاتر گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

دەنگۆی ئەوە هەیە، ئەم بەرهەمە لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 بڵاو بکرێتەوە.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن