پرۆفایلڤیدیۆهەواڵ

تاتای هیندی ڕکابەری لاندرۆڤەر دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای تاتای هیندستان، بۆ ڕکابەری لاند ڕۆڤەر، ئۆتۆمبێلێکیی هەرزان و مۆدێرن ئاشکرا دەکات.

بە وتەی شارەزایانی کۆمپانیا هیندییەکە، تاتای سافاری ڤێرژنی نوێکراوەی تازەترین ئۆتۆمبێلی(Tata Harrier crossover)ە، کە نەخشەسازییەکی ورد و سەردەمیانەی تێدا ڕەچاوکراوە.

تاتای سافاری نوێ، سەقفێکی پانۆرامی گەورەی هەیە و لەسەر سەکۆکانی(Omegarc ) ڕاگیرکراوە، کە لە پەرەپێدراوەکانی سەکۆی بەناوبانگی (D8)ەو، بەرهەمە وەرزشییە ناوازەکانی رانج رۆڤەری لەسەر ڕاگیر دەکرێت.

 

ئۆتۆمبێلەکە 4 مەتر و 66 سانتیمەتر درێژەو بەرزیەکەی 178 سانتیمەترە، هەروەها مەودای نێوان هەردوو تەگەرەکەی 247 سانتیمەترە و لە ناوەوە 3 ڕیز کوشنی هەیە بۆ 7 سەرنشین .

ڕووکاری بەردەم شۆفێر، دوو شاشەی لەمسی هەیە، کە یەکێکیان دەتوانرێت بە بێتەل بە تەلەفۆن و ئامێری زیرەکەوە گرێ بدرێت و ئەوی دیکەش فەرمانەکانی نێو سیستمە جێگیرکراوەکانی وەک ساردیو گەرمی و جوڵەی کوشنەکان و زۆر کردەی دیکە جێبەجێدەکات.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی تاتا، بە دوو جۆر بزوێنەر لە جۆری(Kroytec )ی تۆربۆی چوار پستۆن بە توانای 170 ئەسپ و 140 ئەسپ بەردەست دەخات، کە هەردوو بزوێنەرەکە گرێدراوی گێڕبۆکسێکی پەرەپێدراوی 6 نمرەیی کۆمپانیای هیوندای کۆرین.

 

نرخی جیهانی ئەم بەرهەمە نوێیەی تاتا لە 19 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن