پرۆفایلگەلەریهەواڵ

چانگان بەرەنگاری ئاودی و ڤۆلکسواگن دەبێتەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

چانگانی چینی لە ئامادەکاریدایە بۆ دەستکردن بە بەرهەمهێنانی مۆدێلی نوێی (CS35 Plus) کە وەک ڕکابەرێکی بەهێز بەرامبەر ئاودی و ڤۆلکسواگن ناودەبرێت.

بەپێی وێنەو ڤیدیۆ دزەپێکراوەکانی چانگانی نوێ، جیاوازی هەیە لەڕووی دیزاینی دەرەوەیدا بەراورد بە نەوەی پێش خۆی عەتەری پێشەوە گەورەتر و بەرچاوتر بووە، دیزاینی لایتە شێوە شریتییەکانی پێشەوەی کەمێک گۆڕاوە و سیستمی  LED یان بۆدانراوە.

دەرگاکانی و بەشێک لە هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە بە هێڵی سووری دیاریکراو ڕازێنراوەتەوە و هەمان ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە و کورسیەکانی ئۆتۆمبێلەکەدا بوونی هەیە و ڕوخسارێکی وەرزشیانەی هەیە.

ڕووکاری شۆفێر، دوو شاشەی گەورەی هەیە، یەکێکیان لەبەردەم شۆفێردایە وەک داشبۆردێکی دیجیتاڵی کار دەکات، ئەوی دیکەش لە ناوەڕاستدایەو کاری کۆنترۆڵی زۆرێک لە سیستمەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکەی لەسەرەو هۆیەکی چاودێری باشی دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەشە لەڕێگای کامێراوە.

چاگان ئۆتۆمبێلی نوێی خۆی بە تورەکەی هەوا (ئێرباگ) بۆ پاراستنی سەرنشینەکان تۆکمە کردووە تا لەکاتی ڕووداوەکاندا سەرنشین پارێزراو بێت.

لەم بەرهەمە نوێیەدا، کامێرا و هەستەوەری دووریی پێش و دوا، هەستەوەری ڕووناکی و باران، سیستمە کارەباییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی شوێنی کورسی و ساردی و گەرمی، جێگیرکردووە.

ئەم ئۆتۆمبێلە بە دوو جۆر بزوێنەر و بزوێنەری GDI 1.6 لیتری و تۆرکی 117 ئەسپ و  1.4 لیتری تۆربۆ بە توانای 160 ئەسپ، بەردەستدەخات کە گرێدراوی گێڕبۆکسی ئۆتۆماتیکی 6-نمرەیی و ٥ نمرەیین.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن