ڤیدیۆهەواڵ

میکرای نوێ لەنیسانەوە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

دوو دەیەیە نیسان میکرا بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلە بچووکە هەرە پراکتیکی و ئابوورییەکانی جیهان ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا تادێت مۆدێلی نوێ و جوان و سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات.

نوێترین مۆدێلی ئەم ئۆتۆمبێلە بەگۆڕانکاری لەدیزاینی شێوەی پێشەوەیدا بەرهەمهاتووە، بەتایبەت دیزاینی بلاجکتۆر و لایتەکانی و شێوەی هێڵەکانی ڕووناکی لە لایتەکانی دواوەی لەگۆڕانکارییە دیارەکانی مۆدێلی نوێن.

دیزاینی کۆنترۆڵی هەواسازی و ساردکەرەوەو گەرمکەرەوەی کوشنەکان و سوکان و یارمەتیدەرەکانی، شاشەی 6.75 ئینج کە وەک کامێراوی چواردەور ڕۆڵ دەبینێ و پەیوەستی پرۆگرامە تەکنەلۆژییەکانی وەک Auto و AppleCarPlay، دەکرێت لە نوێکەرەوە دیارەکانی ئەم نەوە تازەیەی نیسان میکران.

هەستەوەری دووریی پێشەوە و دواوە، 6 تورەکەی هەوایی بۆ پاراستنی هەموو سەرنشینەکان لەکاتی ڕووداوەکاندا، سیستمی نوێی چاودێری ڕووناکی ئاراستەکەر، سیستمی چاودێری خێرا و خۆکاری وەستان بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداوەکان و بەریەککەوتن لەگەڵ مرۆڤ و ئۆتۆمبێلەکانی دوەروبەر لە دیارترین ئەو سیستمانەن کە بەهایان بە بەرهەمە نوێ و کەمخەرجەکەی نیسان داوە.

بزوێنەری ئەم بەرهەمە لەجۆری بەنزین بە قەبارەی 1.6 لیتر و هێزی 106 ئەسپ دەبێت کەگێڕ بۆکسی 5 نمرەیی دەستی و 4 نمرەیی بە شێوەی ئۆتۆماتیک بۆ دانراوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن