هەواڵ

متمانەپێکراوترین ئۆتۆمبێل، لای ئەمریکاییەکان دیاریکرا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

ڕاپۆرتێکی دەزگای شیکەرەوەی داتای ئەمریکا ناسراو بە (جەی دی پاوەر) متمانەپێکراوترین ئۆتۆمبیلی لەئەمریکا ئاشکرا کرد .

ڕاپۆرتەکە کە لە پێگەی (سی ئێن بی سی) بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە سێ ئۆتۆمبێل لەئێستادا متمانەپێکراوترینی لای بەکارهێنەرانی ئەمریکایین، ئەوانیش ئۆتۆمبێلەکانی؛ (لێکزس ، پۆرش، کیا)ن.

ڕاپۆرتەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەراورد بەم ئۆتۆمبێلانە، جاگوار، ئەلفا ڕۆمیۆ و لاند ڕۆڤەر کەمترین متمانەی بەکارهێنەریان هەبووە.

هاوکات ئۆتۆمبێله کارەباییەکانی تێسلا له پلەبەندی 33 دا هاتوونەتە ئاستی 30 و تا دێت بەکارهێنەریان ڕوو لەزیاد بوونەوە 3 پلە لە نێو مارکە باناوبانگەکانی ئۆتۆمبێل هاتوونەتەپێش.

جێی باسە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی جەی دی پاوەر زۆر دڵنیاکەرەوەن و زۆر جار ڕاپۆرتەکانیان کاریگەری لەسەر فرۆشتن و کڕینی ئۆتۆمبێل لە بازارەکانی جیهاندا هەیە.

ڕاپۆرتەکە، شیکاریی بۆ بۆچوونی 33 هەزار و 251 خاوەن ئۆتۆمبێل کردووە  کە لە ساڵی 2018 لە ئەمریکا فرۆشراون.

ڕاپرسییەکانی ڕاپۆرتەکە لە سەر بنەمای زنجیرەیەک پرسیار بووە، کە گرنگترینیان ژمارەی ئەو کێشانەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ئۆتۆمبێلەکانیان ڕووبەڕووی بووەتەوە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن