هەواڵ

لە چینەوە، ئۆتۆمبێلێکی کەشخەو هەرزان بۆ کڕیاران


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای (Dongfeng)ی چینی، لەگەڵ کۆمپانیای بە ناوبانگی نیسانی ژاپۆنی ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلێکی نوێ .

کۆمپانیاکە بەم نزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی مۆدێلێکی نوێی بەرهەمەکانی لە جۆری سیدان بەناوی (Venucia D60 Plus) ئاشکرا دەکات، کە دیزاینەکەی دەستکاریکراوی هەمان مۆدێلی ڤێنسیای ئێستایە، بەڵام شاسییەکەی گەورەترە و درێژییەکەی 4 مەتر و 76 سم دەبێت .

ئەم ئۆتۆمبێلە لە هەردوو لای پێشەوە و ناوەڕاستیدا عەتەری دەرچەفراوانی هەوای بۆ دانراوە کە تێکەڵ بە لۆگۆ و ڕووناکیدەری تایبەت کراوە، هاوکات چەرخی 17 ئینجی بۆ دانراوە کە ویلەکانی ئەلەمنیۆم و کرۆمە.

لە ناوەوە، داشبۆردێکی گەورە و سەرنج ڕاکێشی هەیە، شوێنی شۆفێر و سەرنشین نە جۆرێک دروستکراوە کە هەست بە ئاسوودەی بکەیت بە هۆی فراوانییەکەی .

کوشنی ڕووپۆش بە چەرم بۆ پێنج سەرنشینی تێدا ئامادەکراوە، داشبۆردەکەی بە چەرم و دار و کرۆم ڕازێندراوەتەوە و شاشەی هەستەوەری  گەورەی تێدا جێگیرکراوە کە دەتوانێت تەلەفۆن و ئامێرە زیرەکەکان بە بێتەل بەخۆیەوە پەیوەست بکات.

ئۆتۆمبێلەکە، سیستمی پەیوەندی بە شوێنی تایبەت و فریاکەوتنی خێرای تێدایە، هەستەوەری ڕووناکی و باران، کامێرا و هەستەوەری دووریی پێشەوە و دواوە و جوڵەی کارەبایی کورسییەکانی تێدابەگەڕخراوە.

وا بڕیارە کۆمپانیای (Dongfeng)ی چینی، ئەم بەرهەمەی بە بزوێنەری بەنزین قەبارە 1.6 لیتر، بە توانای 126 ئەسپ بخاتە بازاڕەکانی جیهان، کە نرخەکەی بە پێی تایبەتمەندی لە نێوان 10 هەزار دۆلار بۆ 15 هەزار دۆلار دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن