گەلەریهەواڵ

تواناو تایبەتمەندییەکانی (MGZS Turbo 2021)


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

دیزاینی نەوە نوێکانی(MG Motor)، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونەتە جێی سەرسوڕمان و کۆمپانیاکە بە بایەخەوە دەیەوێت بازاڕەکانی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکات.

لە ئیستادا، نوێترین مۆدێلی تۆربۆچارجەری نوێی بەرهەمەکانی (MG) چاوی لەسەرەو جێی بایەخی شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل و کڕیارانە.

ئێم جی ZST ی نوێ بە بزوێنەری قەبارە جیاواز شێوەیەکی ناوازەو نەخشەسازییەکی بێ وێنەی بۆ کراوە و بووەتە نەوەیەکی مۆدێرنی بەرهەمەکانی مارکە بەریتانییەکە .

بە فرۆشتنی نزیکەی 5000 ئۆتۆمبێل ،ZS  بناغەکانی MG لە بازارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت بازاڕەکانی سعودییە چەسپاوتر کردووە، کە لەجوانترین و متمانەپێکراوترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەیە.

ئێم جی ZST ی نوێ لەگەڵ بزوێنەرێکی 1.3 لیتریی تۆربۆچارجەر، بە توانای  160 ئەسپ بە گێڕبۆکسی ئۆتۆماتیکی شەش نمرەیی گرێ دراو یەکێک لە نەوە دیار و پڕفرۆشەکانە.

بزوێنەری تۆربۆچارجەر، لەم بەرهەمەدا یاریدەی خێراییەکی بێوێنە بەتوانای ئۆتۆمبێلەکە دەدات کە لەماوەی 9.8 چرکەدا ئۆتۆمبێلەکە لە 0 کیلۆمەتر دەگەیەنێتە 100کیلۆمەتر، لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات خەرجی بۆ سووتەمەنی لە هەردوو جۆری بزوێنەری  1.3 و 1.5 لیتریدا،  6.2 لیترە بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک.

مۆدێلەکانی ZS لە ڕووکاری پێشەوەیدا ڕووناکیکەرەوە و عەتەری دەرەچەفراوانی هەوای سەرنج ڕاکێشی بۆ دانراوە.

MG ZS ی نوێ، ڕووکارەکەی بەکامێرایەکی ستاندارد تەنراوە، هەستەوەری دواوەو پێشەوە، چەرخی 17 ئینجی، شاشەی لەمسی 10.1 ئینج HD کە لەگەڵ کارپلەی و Android Auto، پەیوەستە و کۆنترۆڵی خێرایی و ڕێنیشاندەری ریگاوبانەکانی تێدایە و چەندین تورەکەی هەوای پارێزەری بۆ سەرنشینەکان تێدا جێگیرە.

MG ZST داشبۆردێکی ناوازەی لە خۆگرتووە کە ڕێنما و ڕێنیشاندەرە ناوازەکانی فەرمانپێکردنی بەشەجیاجیاکانی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەرە و ڕووپۆشەکەشی بە دوو ڕەنگی جیاواز نەخشاوە کە هێندەی دیکە ناواخنی ئۆتۆمبێلەکەی دڵگیر کردووە.

هەروەها دەرەچەیەکی گەورەی پانورامی لە ZST LUX دا هەیە، ئەوەش وا دەکات شۆفێریی بۆ شۆفێر و بۆ ڕێبوارانیش خۆشتر بکات.

ئێم جی ZS ی نوێی 2021 ئێستا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەردەستە تادێت گەشەی گەورە لە فرۆشدا بەخۆوە دەبینێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن