هەواڵ

کیا، یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بەرهەمدەهێنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای کیای کۆریای باشوور، دێتە گۆڕەپانی بەترهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و نمایشی وێنەی ئۆتومبیلە کارەباییەکانی لە جۆری  EV6دەکات.

کیا، نمایشی یەکەم وێنەکانی دیزاینی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتومبێلە کارەباییەکەی ئاشکرا کرد، کە دەبێتە هەنگاوی یەکەمی لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

ئەم بەرهەمە نوێیەی کیا، بە دیزاینێکی نوێ و سەرنجڕاکێش دروست کراوە، بەشی پێشەوەی سەردەمیانەو هێرشبەرانەیە، ڕووناکییەکانی تایبەتمەندیەکی سەردەمیانەی هەیە بەشێکە لە Digital Tiger Faceو لە ڕێگەی Tiger Nose Griille  پەرە  بە دیزاینەکەی دراوە.

 

بەڕێوبەری نەخشەسازی کیا دەڵێت، ئامانجمان ئەزموونکردنی دیزانکردنی ئۆتومیبێلی کارەباییە، ئۆتومبیێەکە بەم زووانە دەخرێتە بازاڕەکانی جیهان، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی و پەرەپێدانی تەکنەلۆجی جیاوازی تێدایە کە لە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی دیکەدا نییە.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە وا بڕیارە کێبڕکێ لەگەڵ نوێترین جۆرەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بکات، بە سیستەمەکانی سەلامەتی، کە تیایدا پشت بە کامێرا و دیاریکردنی دووریی هەستەوەر دەبەستێ و کامێرای تایبەت چاودێری تەواوی چواردەوری دەکات و ئ کۆنترۆڵی سیستەمی برێک لە حاڵەتی کتوپڕدا یەکێک لە نوێگەرییەکانە تیایدا ، ئەمە جگە لە سیستمەکانی شوێنپێهەڵگرتن لەکاتی جووڵە لەسەر ڕێگا خێراکان و سیستمی دیاریکردنی ناوچەی کوێر و چەندین سیستمی گونجاو بۆ جۆرە جیاوازەکانی ڕێگاوبان .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن