هەواڵ

چین تۆیۆتا هایلوکس، دەکاتە ئامانج


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای (SAIC)ی چینی نوێترین پیکابی خۆی ئاشکرا کرد کە پێشبینی دەکرێت ببێتە ڕکابەرێکی سەرەکی بۆ تۆیۆتا هایلۆکسی ژاپۆنی.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە (ماکسۆس T90) کە نوێترین بەرهەمییەتی و دەیەوێت لە ڕێیەوە چاو و خواستی کڕیارانی بچێتە سەر بە دوو مۆدێلی جیاواز بەردەستی دەخات کە تەنیا لە درێژیدا جیاوازن، بەکابینەیەکی جووت نەفەری و بۆ پێنج سەرنشین دەستدەدات .

 

ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاینێکی ناوازە بۆ ڕووکاری پێشەوە و ڕووناکییەکانی کراوە، چاملەغەکانی بە لێوارێکی ڕەش نەخشیندراوە کە شێوازێکی مۆدێرن بە دیزاینەکەی دەدات.

ناوەوەی کورسی رووپۆش بە چەرمی هەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی سیستمە کارەباییەکان کۆنترۆڵی شوێن و پلەی گەرمی بکرێت، ڕووبەڕوویەکی ناوازەی لە داشبۆرد و شاشە بۆکراوە، کە شاشەیەکیان لەبەردەم شۆفێردایە، وەک پانێڵی ژمارەی دیجیتاڵ کار دەکات و بە بێتەل بە تەلەفۆنە زیرەکەکان گرێدەدرێت و بارگاویان دەکاتەوە.

کۆمپانیای (SAICئۆتۆمبێلەکانی بە کامێرا و هەستەوەری دووریی پێشەوە و دواوە، هەستەوەری ڕووناکی و باران، سیستمە جێگیرەکان لەسەر پێچ و خلیسکان و گرتنەوەی خۆکار لەڕێگای لێژ و سیستمی تایبەتی لێخوڕینی ڕێگای قوڕ یان لم تیادا دەستەبەر کردووە .

 

ئەم ئۆتۆمبێلە کە بریارە ڕکابەرییەکی سەختی تۆیۆتا هایلۆکس بکات پشت بە هەڵسوڕێنەری تەگەری دوانی و چواری دەبەستن، بزوێنەری دوو لیتری گازیان بۆ دانراوە کە تۆرکی 218 ئەسپی دروست دەکەن، بە گێڕبۆکسێکی ئۆتۆماتیکی 8 نمرەیی وابەستەن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن