هەواڵ

کراون، بەرهەمێکی ناوازەی ڕاگەیاند


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

کراون لەم چەند دەیەی دواییدا بە سیدانی ئاسوودە و فراوان ناسراوە، بەڵام ئەمساڵ تۆیۆتا بڕیاریدا کە نەوەیەکی تەواو نوێی ئەم براندە پڕجەماوەرەی خۆی ببخاتە بازاڕ .

کراونی نوێ، کە بە (Crown Kluger) ناسراوە، بە دیزاینێکی تەواو جیاواز لە ڕووکارو قەبارەدا یەکێک لەو بەرهەمانە دەبێت کە کۆمپانیا ژاپۆنییەکە دەیەوێت بازاڕی پێ کۆنترۆڵ بکات.

کلوگەر، بە تاجی سەر عەتەرەکەیدا بووەتە ڕەمزی جوانی و بەهێزی کە بە شاسی جۆری کرۆس نزیک لە قەبارەی بەناوبانگی تۆیۆتا هایلاندەر هەیکەلەکەی ڕاگیرکراوە.

 

ئۆتۆمبێلەکە دوو ڕیز کورسی چەرمی پێنج سەرنشینی ئاسوودەی هەیە، لەگەڵ شاشەیەکی گەورەی هەستەوەر کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە سیستمەکانی مانگی دەستکرد و پرۆگرامەکانی سەردەمی پێوە پەیوەست بکرێت.

 

ئۆتۆمبێلەکە بە کامێرا و هەستەوەری پێشەوە و دواوە، سیستمی پاراستنی ڕووداوی فریاکەوتن، سیستمەکانی پاراستنی هێڵی گشتی، سیستمی خاڵی کوێر لەسەر ئاوێنەکان، هەستەوەری ڕووناکی و باران، سیستمی خۆکاری کوشنەکان و گەرمکردنەوە و ساردکرنەوەی ئامادە کراوە.

 

وەشانە ئاساییەکانی (Crown Kluger) بە بزوێنەری چوار پستۆن قەبارە  2.5 لیتری و توانای 192 ئەسپ و بزوێنەری دوو ڕەگی کارەبایی و بەنزین بەتوانای 220 ئەسپ بەردەست دەبێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن