هەواڵ

مێرسیدس، پەردەی لەسەر نەوەیەکی نوێی ئاکترۆس لادا

Neue Lkw-Modelle der Actros-Baureihe jetzt bestellbar: Verkaufsstart von Actros F und Edition 2 New truck models of the Actros range now available for order: sales start of Actros F and Edition 2

پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای مێرسیدسی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە؛ نەوەیەکی نوێی ئەکترۆسی لە جۆری (Edition 2) بەرهەمهێناوە و بەم نزیکانە بەردەستی کڕیارانی دەخات.

 

دروستکارە ئەڵمانییەکە، پلانی هەیە بۆ دروستکردنی تەنها 400 دانە لە نەوەی نوێی ئەم بەرهەمەی، کە بەم نزیکانە هەندێک لەو داواکارییانەی لەسەریەتی بە کۆتا دەگات و بەرهەمی نوێی دەکەوێتە بەردەستی داواکاران و کڕیارانی.

کۆمپانیاکە نزیکەی 40 بژاردەی ناوازە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری ئەم نەوە نوێیەی پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی باشترینیان هەڵبژێرن و ببێتە دیارترین تایبەتمەندی بۆ بەکارهێنەرانی ئەم بەرهەمەی مارسیدس.

 

ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەکترۆس، لە کابینەکەیدا، چەرمی ناوازە بۆ کوشنەکان، تەختەی تایبەت بۆ دەسکی دەرگاکان و لێواری ڕیشاڵی کاربۆن و سەقفێکی ڕووناکی دەری تێدایە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەداوە، دۆخی ژیان لەسەر ڕێگا بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر قورسە، بەڵام ئەو تایبەتمەندیانەی بارهەڵگرەکانی مێرسیدس پێشکەشی دەکەن شتێکی ترە.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن