ڤیدیۆهەواڵ

نیسان، دەبڵ ئەکسلێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای نیسان ڕایگەیاندووە، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردن بەرهەمهێنانی پیکابێکی نوێ، کەشایستە بە رێگە سەخت و دژوارەکان بێت، ئەم بەرهەمە نوێیەشی نەوەیەک دەبێت لە نەوەکانی (ناڤارا)، بەڵام بە گۆرانکاریی سەرسوڕهێنەرەوە.

ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی نیسان بەرهەمی هاوکارییەکی نێوان لقی نیسانی ئوسترالیاو کۆمپانیای پریمکاری ئوسترالیاییە، کە دەبێتە یەکێک لە لەباشترین نەوەکان لە سیستمی 4×4 sەکانی ئەمڕۆ.

ئەم ئۆتۆمبێلە بونیادێکی نەخشەسازی دیاری هەیە، رووکار و چواردەوری عەتەرەکەی بە ماددەی کانزایی پشتگیری کراوە کە دەرەچەی هەوای عەتەرەکە کراوەتە سێ بەش، هاوکات ڕوناکی ناوازەی بۆ دانراوە کە لە لاکانییەوە توانا و هێز دەبەخشێتە ئۆتۆمبێلەکە و بە سیستمیLED  کاردەکات ڕووناکییەکی نایاب لە دۆخی کەشوهەوای جۆراوجۆردا دابین دەکەن.

تایەکانی ئەم بەرهەمە نوێیەی نیسان، پان و پۆر و پتەون و تەگەرەکان سیستمی ڕاگرتنی تایبەتی بۆ دانراوە کە توانای ئەوەی هەیە شۆفێر بە جیا کۆنترۆڵی جوڵەی هەر تەگەرێک بکات.

لە کابینەکەیدا، دوو ریز کورسی چەرمی پێنج سەرنشین بە شیوازێکی ئاسوودە تێدایەو داشبۆردەکەی شاشەکی 7 ئینچی هەیە کە دەتوانێت لە ڕێگەی  پرۆگرامەکانی (Apple CarPlay  و  Android Auto) پەیوەندی بە ئامێرە زیرەکەکان بکات.

نیسان بە سیستمی ساردو گەرمکردنەوەی کورسی و هەڵسورێنەری تەگەری دوانی و چواری، کامێرا و هەستەوەری دووری پێشەوە و دواوە تایبەتمەندی بۆ ئەم نەوە نوێیە زیاد کردووە.

وەشانە سەرەکییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بەناوی (Navara PRO-4X Warrior )ەوە دەست پێدەکات و بە بزوێنەری 2.3 لیتری DCI کە توانای 163 و 190 ئەسپیان هەیە، بە گێڕ بۆکسی ئۆتۆماتیکی حەوت نمرەیی وابەستە دەکرێن.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن