ڤیدیۆهەواڵ

کۆمپانیای (GAC) دەست بەفرۆشتنی کەشخەترین بەرهەمی خۆی دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای (GAC) چینی، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی فرۆشتنی یەکێک لە جوانترین و جیاوازترین ئەو سێدانانەی کە پەرەی پێداوە .

دینەوە پەرە پیدراوە چینییەکە ناوی (GAC Trumpchi Empow)ە، دیزاینی دەرەوەی زۆر دیار و تایبەتە، کە کاراکتەری ئۆتۆمبێلە وەرزشییە بەهێزەکانی دەداتێ، توڵی عەتەرەکانی بەشیوەی شاوڵی دانراوە و جیا لە عەتەری ناوەراست لا تەنیشتەکانیش بوونەتە عەتەر و شیوازێکی هەڵمەتبەرانەی داوەتە ئۆتۆمبێلەکە.

ئەم نەوە نوێیە پانییەکەی 185 سانتیمەترە و نێوان دوو تایەی تەگەرەکان، کراوەتە 4 مەترو 70 سانتیمەتر، قەبارەی تایەکانیشی لە 16 ئینجەوە کراوەتە 18.

لەکابینەکەیدا چەرم و کرۆم بۆ رازاندنەوە لێکدراوە، شاشەیەکی گەورەی هەستەوەری کارپێکەر بە پرۆگرامەکانی سەردەم لە داشبۆردەکەیدا هەیە. سیستمی هەواو فرەمیدیا، بارگاوی کردنی بێتەل، هەروەها سیستمی گەرمکردنەوە و ساردکردنەوەی کورسی، تێدایە.

وەشانە سەرەکییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بە بزوێنەری تۆربین (T-GDI 1.5) دەبێت کە توانای 177 ئەسپی هەیەو گێڕ بۆکسی ئۆتۆماتیکی حەوت نمەرەیی بۆ دانراوە.

وابڕیارە وەشانێکی بەهێزتریش بخەنە بەردەست کە بزوێنەرەکەی تۆربینی قەبارە  2.0 لیترە.

 

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن