رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

نیشانەکانی پیسبوون و گیرانی فلتەری هەوای بزوێنەر چین؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
فلتەری هەوا، لە ئۆتۆمبێلدا، کاری پاککردنەوە و پاڵاوتنی ئەو هەوایەیە، کە بۆ ناو بزوێنەر دەچێت، هەرکاتێک ئەم فلتەرە بگاتە ئاستی پیس بوونێکی زۆر، کێشە بۆ بزوێنەر دروست دەکات بۆیە هەرکاتێک هەست بەوە کرا فلتەر زۆر پیس بووە و ڕەنگی گۆراوە پێویستە بگۆردرێت بۆ دانەیەکی نوێتر.

لە نیشانەکانی پیسبوونی فلتەری هەوا؛
-دەنگێکی ناخۆش و ڕەق لەبزوێنەرەکە دەردەچێت.
-کەم بوونەوەی کێشی بزوێنەر.
-هەڵبوونی گڵۆپی بزوێنەر .
-ڕەنگی فلتەرەکە دەگۆرێت بەهۆی زۆر ڕەشی و پیسی
-زیاد سەرفکردنی بەنزین.
-حاڵەتی ڕودانی misfire(دیلکۆلێدان).
-بوونی دوکەڵێکی ڕەش لە ئێگزۆس.
-هەستکردن بە بۆنی بەنزین لەکاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل.

نوسینی ئەندزیاری میکانیک:ئیدریس عوسمان


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن