رێنماییسەنتەری خزمەتگوزاریهەواڵ

چەند زانیاریەک لەسەر رێکخەری پەستانی بەنزین لە ئۆتۆمبێل دا


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
(fuel pressure regulator) چی یە،ئیشی چی یە، چۆن کاردەکات؟ نیشانەکانی خراپ بوون و تێکچوونی چی یە و چۆن تێست دەکرێت؟

-ڕێکخەری پەستانی بەنزین(مرەجع) وەلفێکی میکانیکیە کەپێک هاتووە لە سپرینگ و لاستیکێك (diaphragm).
-ئیشی ڕێکخستی پەستانی بەنزینە کە بەنزینی زیادە و زیاد لەپێویست دەگەرێنیتەوە بۆ ناو تەنکی بەنزین .
-شوێنی هەندێک ئۆتۆمبێل لەگەڵ قاعیدەی فیول پەمپە هەندێکی تر لەسەر مەستەرەی (شمشال)ی نۆزڵەکانە.

چۆنیەتی ئیشکردنی
ڕێکخەرێکی پەستانی بەنزین یارمەتی پاراستنی پەستانی سوتەمەنی دەدات لە سیستەمی پژاندنی سوتەمەنی ئەلیکترۆنیدا.

ئەگەر سیستمەکە پێویستی بە فشاری زیاتری بەنزین بێت، ڕێکخەری پەستانی بەنزین ڕێگە بە بەنزینی زیاتر دەدات بچێتە بزوێنەرەکەوە و زیادەکەی تر ئەو بڕەی کە دەمێنیتەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو تانکی بەنزین .
کاتێک پەستان زیاتر دەبێت لەبڕی دیاریکراو دایەفراو و سپرینگەکە دەکشێت تا ئەو بڕەی کە زیادە بیخاتەوە تەنکی بەنزین،( شێوازی ئیشکردنی نزیکە لە وەلفی حەماوە).

نیشانەکانی خراپ بوون و تێکچوونی
-دوکەڵی ڕەش لە ئێگزۆز.
-درەنگ هەڵبوون و قورس هەڵبوونی بزوێنەر.
-بڕین هەندێکجار لە ڕۆشتن.
-کەمبوونی کێشی ئۆتۆمبێل.
-زیاد خواردنی بەنزین.
-هەبوونی لیک لەسیتمی بەنزین.
-حاڵەتی mis fire(دیلکۆ لێدان).
-ڕەشکردنی پلاکەکان.
-هەستکردن بە بۆنی بەنزین لەژورەوە.
-بوونی دەنگێکی نائاسای لە فیول پەمپ.

چۆن تێست دەکرێت
بە دانانی گێچی تایبەت لەسەر ڕێرەوی بەنزین نێوان تانکی و مەستەرەی نۆزڵەکان پێوستە پەستان لە نێوان 5 بۆ 6 Bar دابێت.


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن