رێبەری ئۆتۆمبێلرێنمایی

نۆک سێنسەر چی یە؟


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
نۆک سێنسەر چی یە؟ شوێنەکەی لە کوییە؟ ئیشی چیە؟ نیشانەکانی لێدانی ئەم سێنسەرە چین؟ نیشانەکانی خراپ بونی چین؟
#نۆک_سێنسەر(هەستەوەری لێدان)هەستەوەرێکی زۆر گرنگی کارەبای ئەلیکترۆنی #ئوتومبیلە ئەم سێنسەرە لە دەوروبەر و پشتی سینلیندەر بلۆک دادەنرێت کە وەک مایکرۆفۆنێک کار دەکات بۆ ئەوەی دەنگی لێدانی مەکینە تۆمار بکات و ئەقلیش وەک گوێکر ئاگادار بکاتەوە کە لێدان هەیە بۆ ئەوەی ئەقل کۆنترۆلی هۆکاری لێدانەکە بکات لەسەیارە کۆنەکاندا دیلکۆ لێدان هەبوو بەلام لە سەیارە تازەکاندا ئەم سێنسەرە چاودێری ئەو حاڵەتە دەکات.
هۆکارەکانی لێدانی ئەم #سێنسەرە ئەمانەن:-
1- خراپی کوالێتی بەنزین وەک کەمی ئۆکتانی سووتەمەنی.
2-حەساسی لێدان خۆی خراپ بێت.
3- داخورانی بێرینگ و قۆڵەبەگن.
4-خراپ بوونی پوولی و گرژکەری قایش.
5-تایمی پلاکەکان ڕۆیشتبێت.
6-ڕێژەی هەوا و بەنزین تەواو نەبێت (حەساسی گزۆز ، حەساسی ئایرفلۆو تەواو نەبێت).
7-دواکەوتن و پێش کەوتنی کاتی تەقینەوەی تێکەلەی هەواو بەنزین .
8-ئەگەر هاتو شۆرت یان وایەرەکانی کۆیلەکان یان نۆزلەکان خراپ بێت .
9-ئەگەر هاتوو سەری پستۆن و وەلفەکان کاربۆنێکی زۆری لەسەر نیشتبیت بەهۆی بەنزینی خراپ.
10-کێشە لە خودی ئەقلی بزوێنەر.
نیشانەکانی خراپ بوونی ئەم #سێنسەرە؟
1-بوونی سەوتێکی ناخۆش و بیزارکەر لە مکینە .
2-حاڵەتی mis fire دیلکۆ لێدان.
3-لەرزینی سەیارە بەتایبەتی لە خێرای زۆردا
4-بەنزین زۆر سەرف کردن
5-کەم بونەوەی کێشی بزوێنەر.
6 -هەڵبونی گلۆپی ئەقلی بزوێنەر
7-زۆر جار لە پشکنینی کۆمپیوتەری کۆدەکان کە ئەیدات لە نێوان P0325–P0332.
ئامدەکردنی؛ ئەندزیاری میکانیک –  ئیدریس عوسمان

بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن