هەواڵ

ئۆتۆمبێلە نوێکەی ئۆپڵ پێویستی بە مۆڵەتی شۆفێری نییە


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل(ئۆپڵ)، پەردەی لەسەر نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی لادا، کە بۆ لێخوڕین پێویست بە هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری ناکات.

بەرهەمە نوێکەی ئۆپڵ ناوی (Rocks-e)ە، هاوشێوەی مۆدێلی نەوەی پێشتری (Citroen Ami)سیترۆنە، کە لە بازاڕەکانی ئەوروپادا سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا.

جێگای سەرنجە، ئەم مۆدێلە نوێیەی ئۆپڵ لە ئەوروپا وەک ئۆتۆمبێل پۆلێن نەکراوە و پێویستی بە مۆڵەت نییە بۆ لێخوڕین.

ئۆپڵ، دوو ساڵ پێش ئێستا، سیترۆنی ئامی، ئاشکرا کرد، کە بەربەستی خێراییەکەی ٧٠ کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا، بەڵام بەربەستی خێرایی لەم بەرهەمەدا بۆ ٤٥ کیلۆمەتر کەم کردووەتەوە.

ئەم نەوە نوێیەی ئۆتۆمبێلە بچووکە کارەباییەکانی ئۆپڵ هێزی بزوێنەرەکەی تەنها ٨ ئەسپەو بارگاویکردنەوەی پاترییەکانی نزیکەی سێ کاتژمێر دەخایەنێت.

ئۆتۆمبێلەکە، چوار تایەی 14 ئینچی لە ژێردایەو بە ڕەنگی ڕەش و خۆڵەمێشی ڕووکاری دەرەوەی داپۆشراوە و ڕەنگی زەرد لە ناواخنیدا بەکار هاتووە و شیوازێکی سەرنج ڕاکیشی هەیە.

وابڕیارە ئۆتۆمبێلە کارەباییە نوێیەکە ئۆپڵ بە نزیکەی 7000 دۆلار لە بازارەکاندا بفرۆشرێت.

 

سەرچاوە؛  ixbt.com


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن