پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلگەلەری

ڕکابەرەکەی (Land Cruiser) لە چینەو دەرکەوت


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل
کۆمپانیای (Great Wall)ی چینی، وێنەی نوێترین بەرهەمی ئۆتۆمبێلەکانی کە لەجۆری پاڵنەری چوارییە بڵاوکردەوە و دیزاینەکەی بە جۆرێکە، کە دەبێتە ڕکابەری سەرسەختی یەکێک لە بەرهەمە ناوازەکانی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی کە ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی (Land Cruiser)ە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای (Great Wall)ی چینی، ئۆتۆمبێلە نوێکە ناوی (Tank 600)ە، بە ڕووکارێکی گەورەی 5 مەتری بەرهەم دێت، کە سێ ریز کوشن بۆ سەرنشینانی لە خۆدەگرێت و توانای لە خۆگرتنی 7 سەرنشینی هەیە و 9 پەرەشوتی سەلامەتی تێدایە و هەر کوشنێک دەرەچەی هەوای ساردو گەرمی تایبەت بە خۆی بۆ دانراوە.
بە پێی وێنەکان بێت، ئۆتۆمبێلەکەی کۆمپانیای (Great Wall)ی چینی، زۆر نزیکە لە هەمان دیزاینی نەوە بەناوبانگەکەی تۆیۆتای ژاپۆنی ((Land Cruiser)).
ئەم بەرهەمە نوێیە، بە نوێترین تەنکەلۆژیای سەردەم پەیوەستکراوە و سیستمەکانی؛
بارگاویکردنەوەی بێتەلی مۆبایل، دیاریکردنی رێڕەوی رێگاوبان، پاراستن لە لادانی لاینەکانی شەقام، گرتنەوەی خۆکار(ئیستۆپ)، هەستەوەری ئاگادارکردنەوەی پێش و دوا، کامێرای چاودێری هەرچوار لا لەخۆ دەگرێت.
(Tank 600)، بزوێنەرێکی 6 پستۆنی بە قەبارەی 3.6 لیتر بۆ دانراوە کە توانای 354 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێڕبۆکسێکی 9 نمرەیی ئۆتۆماتیکە.

بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن