هەواڵ

تۆیۆتا، بەرهەمێکی ناوازە و کەمخەرج لە ڕووی سووتەمەنییەوە دەخاتەڕوو


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی، بەرهەمێکی ناوازەی خۆی بە ناوی (Venza)، پەرەپێداوەو تیایدا سەرنجی خستوووتە سەر ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە ڕووی دیزاین و تەکنەلۆجیاوە، لەوپەڕی ئاستدابێت و لە ڕووی ئابوریشەوە کەمترین سووتەمەنی بەکاربهێنێت.

یەکێک لە ڕووکارە تایبەتەکانی ڤێنزای نوێ، دیزاینی بێوێنەی پێکهاتە دەرەکیەکەیەتی، کە شێوازێکی باشتری لە رووی هەوابڕی پێداوە و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی بۆ شۆفێر و سەلامەتی پیادەڕەوەکانیش تێدا بەگەڕ خراوە.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە سیستمێکی تەکنیکی جیاوازی هەیە کە وا لە شۆفێر دەکات کۆنترۆڵی شەفافییەتی شووشەی سەقفی پانۆراما بکات بۆ گونجاندنی ماوەی ڕۆژ یان وەرزەکان و هەستێکی دیاری ئاسودەیی لە ڕۆیشتندا دابین دەکات بۆ شۆفێر و سەرنشینان، هاوکات ئۆتۆمبێلەکە بە نوێترین سیستمی تەکنەلۆژیای دەنگ و بارگاویکردنەوەی لاسلکی بەردەست دەخرێت.

 

تۆیۆتا ڤێنزا، سیستمێکی پێشکەوتووتریشی بەگەڕخستووە کە یارمەتی دەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە حاڵەتی فریاکەوتندا بۆ خۆلادان لە ڕووداو ڕێگا بدۆزێتەوە، هەروەها کامێراکانی کە چاودێری تەواوی دەوروبەری ڕووکاری ئۆتۆمبێلەکە دەکەن، هەستیارییەکی بەهێزیان تێدا بەگەڕخراوە و دووری و پێوانەی خێرایی بۆ پیادەرە و گیانداران و ئۆتۆمبێلی بەرامبەریش دەخەنەڕوو.

 

ئەوەی کە تایبەتمەندی ئەم ئۆتۆمبێلە بەبەهاتر دەکات بریتییە لە سیستمی دوو بزوێنەری کە پشت بە بزوێنەری بەنزین و کارەبایی دەبەستێت و کەمتر لە 4 لیتر سوتەمەنی بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک بەکاردێنێت .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن