پرۆفایلرێبەری ئۆتۆمبێلڤیدیۆهەواڵ

شاکارێکی BMW، هەوادارانی توشی شۆک دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


 

ئۆتۆمبێل

بی ئێم دەبلیو، بەرهەمێکی ناوازەی بۆ تاقیکردنەوە لە نەوەی (XM) ئاشکراکرد، کە دروستکردنی بازدانێکی گەورە دەبێت لە جیهانی ئۆتۆمبێلە پاڵنەرە چوارییەکان.

ئەوەی زۆر سەرنج ڕاکێشە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە نوێکەی بی ئێم دەبلیو، تایبەتمەندی هێزە، هەوڵ دراوە لە ڕێگەی شاسی گەورە و چەمانەوە دیارەکانی خۆی نیشان بدات و لە ڕێگەی دیزاینی بێوێنەی ڕوناکی دەرەکان و دەرەچەی هەوا، ناوازەیی و هێزو توانا لە بەرهەمەکەدا ڕەنگ بداتەوە.

 

ڕووناکی دەرەکانی(XM) لە پێکهاتەی شوشەو فایبەر گلاس بەرهەمدێن، لە ڕووی دەرەکییەوە ڕووکارێکی زۆر جوانیان بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە هێناوەتە ئارا.

توخمەکانی فایبەر و کاربۆن، ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە پێکهاتەکانی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلەو داشبۆردێکی بێ وێنەو سەرنج ڕاکیشی هەیە.

کورسییەکان و سوکانی(XM) بە بەهاترین داپۆشەری چەرم ڕووپۆشن، بەردەمی شۆفێر لەخۆگری شاشەیەکی گەورە و فراوانە بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک فەرمان، کە لە ڕێگەیەوە هەموو سیستمەکانی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن.

 

ئەم ئۆتۆمبێلە پشت بە بزوێنەری دوانی بەنزین و کارەبایی دەبەستێت کە توانای 750 ئەسپی هەیە و دەتوانێت مەودایەکی زۆر بە پشت بەستن بە بزوێنەرە کارەباییەکەی رێ بکات.

 

بی ئێم دەبلیو تا ئێستا بە فەرمی تەواوی تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرهەمەی نەخستووەتەڕوو تا لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا دەست بەخستنەبازاڕی دەکات .


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن