هەواڵ

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی، بازاڕەکانی جیهان کۆنترۆڵ دەکات


پەیجێکی تایبەت بۆ تۆ، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن


ئۆتۆمبێل

کۆمپانیای (Wuling) چینی، بە ئۆتۆمبێلێکی نوێ و پەرەپێدراوی کارەبایی دێتە نێو ڕکابەری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و بە جوانی وسەرنجڕاکێشی و نرخە هەرزانەکەی کۆنتڕۆڵی بازارەکانی جیهانیکردووە.

ئەم بەرهەمە نوێیەی (Wuling) ناوی (Dongfeng Fengguang Mini EV)یە، هەیکەلێکی ناوازەو سەرنجڕاکێشی هەیە کە درێژییەکەی ٢مەترو ٩٩ سانتیممەترە و ح مەتر و ٤٩ سانتیم پانیەتی و ١مەتر و ٦٤ سانتیم بەرزییەکەیەتی و نێوانی تەگەرەکانی ١ مەتر و ٩٦ سانتیممەترە و تایەکانی ١٢ ئینجن.

ئەم ئۆتۆمبێلە خنجیلە کارەباییە، جێی ٤ سەرنشینی تێداکراوەتەوە و لە خۆگری نوێترین داهێنراوە تەکنەلۆژییەکانی سەردەمە.

 

کۆمپانیای (Wuling) ئۆتۆمبێلەکەی بە چەندین تایبەتمەندی بەردەستخستووە لەوانە؛ هەستەوەری ئاگادارکەرەوەی پێش و دوا، کامێرای چاودێری بۆ ئاسانکاری پارک کردن، بزوێنەرێکیکارەبایی دۆستی ژینگە کە توانای ٣٤ئەسپی هەیە.

 

ئۆتۆمبێلەکە بەردەستە لە بازاڕەکانی جیهاندا و نرخە جیهانییەکەشی لە ٨٠٠٠$ وە دەستپێدەکات.

 


بۆ شۆفێران، لەگەڵمان بن و نوێترینەکان بزانن